یاریگا –
بەرگریکارێکی پێشووی لیڤەرپوول لەوبڕوایەدایە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە.
ئاڕنۆڵد لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا بۆ نوێکردنەوەی لەگەڵ رێدز نەگەیشتووەتە رێککەوتن. ریال مەدریدیش چاوی لەسەرییەتی و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
لیڤەرپوول لەم وەرزە بەدۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، لە چامپیۆنزلیگ شەش بردنەوەی بەدوای یەکی بەدەستهێناوە و پێشەنگی گرتووە، لە پرێمەرلیگیش بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ چێڵسی پێشەنگی گرتووە و یارییەکی دواخراویشی ماوە.
گڵێن جۆنسنی ئینگلیزی و بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول لەوبڕوایەدایە، ئەگەر ئەم وەرزە لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت، ئاڕۆنۆڵد لە یانەکە دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ئەگەر لیڤەرپوول ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، لەوبڕوایەدام ئاڕنۆڵدیش دەمێنێتەوە، لەوبڕوایەدام ئەو نایەوێت بڕوات و لیڤەرپوولیش نایەوێت لەدەستیبدات. بەڵام ئەگەر بابەتەکە زیاتر درێژە بکێشێت ئەگەری مانەوەی کەمتر دەبێتەوە، وەرزی داهاتوو لە لیڤەرپوول یان ریال مەدرید دەبێت، پێموانیە جیا لەو دوو یانەیە یاریی بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بکات. هیچ یانەیەکی دیکەش ناتوانێت کێبڕکێی بەدەستهێنانی بکات.
ئاڕنۆڵد، ڤان دایک و محەمەد سەڵاح لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاتلێتیک، لیڤەرپوول ئۆفەری پێشکەش بە هەر سێ یاریزانەکە کردووە و کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان دەکات.