چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی یوڤێنتوس V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی بەهێزدا یوڤێنتوس و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان یوڤێنتوس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بە بارودۆخێكی باشدا ناڕۆن.

یوڤێنتوس لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا پێنج یاریی كردووە لە دوو یاریدا براوە بووە و دوو یاریش یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بەرامبەر یانەكانی ئایندهۆڤن و لایپزیگ براوە بووە و لەگەل لیل و ئاستۆن ڤیلا یەكسان بووە و بە شتوتگارت دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی 22 چامپیۆنزلیگ دێن.

لە بەرامبەردا تیمەكەی پێپ گواردیۆلاش بە هەمان شێوە بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و هاوشێوەی یوڤێنتوس پێنج یاریی كردووە لە دوو یاریدا براوە بووە و دوو یاریش یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە پلەی 20 چامپیۆنزلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

یوڤێنتوس بە بێ خوان كابال، گلێسۆن برێمەر، ئاركادیۆس میلیك، نیكۆلاس گۆنزالێز و وێستن مەككەینی رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

پێپ گواردیۆلا بە بێ مانوێل ئاكانجی، ناتان ئاكێ ، رۆدری و ئۆسكار بۆب بەرامبەر یوڤێنتوس یاریی دەكات.

هەروەها بەشداریكردنی ماتیۆ كۆڤاسیچ ، فیڵ فۆدن و جۆن ستۆنز گومانی لەسەرە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یوڤێنتوس

پێرین

كامبیاسۆ، كالولو، گاتی، ساڤونا

لۆكاتێلی، تورام

كۆنسێساو، كۆپمێینەرس، ویا

ڤلاهۆڤیچ

پێکهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

ئۆرتیگا

وۆڵكەر، لیویس، دیاز، گڤاردیۆڵ

كۆڤاسیچ، ساڤیۆ، دی برۆین، گرێلیش، دۆكو

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button