پریڤیوی یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمشەو لە یارییەكی بەهێزی دیكەی چامپیۆنزلیگدا بۆڕووسیا دۆرتموند و بارسێلۆنا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سیگنال ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
بۆڕووسیا دۆرتموند و بارسێلۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە هەموو روویەكەوە یەكسانن.
دۆرتموند پێنج یاری كردووە و توانیویەتی چوار یاریی لە یانەكانی كڵەب بروج، سێڵتك، ستروم گراز و داینامۆ زاگریب بباتەوە و بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ دێن.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا پێنج یاریی كردووە لەچوار یارییدا براوە بووە و یارییەكی دۆڕاندووە.
لە یەنگ بۆیز، بایرن میونشن، سرڤێنا زڤێزدا و برێستی بردووەتەوە و بەرامبەر مۆناكۆ دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نوری شاهین راهێنەری دۆرتموند بۆ ئەو یارییە لە توانانی نیكلاس سولێ، ماسكیمیلیان بایەر، فالدێمار ئانتۆن ، جولیان براندت و كەریم ئادیێمی بێ بەش دەبێت.
لە بەرامبەردا هانزی فلیک بە بێ تێر شتیگن ، ئانسو فاتی ، مارك بێرناڵ و ئاندرێس كریستێنسن رووبەرووی دۆرتموند دەبێتەوە.
هەروەها دوای ماوەیەكی زۆر لە دابڕانی لە یاریگاكان تواناكانی رۆناڵد ئاراوخۆی بۆ گەڕایەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرووسیا دۆرتموند
كۆبێل
رێیرسن، جان، شلۆتێربێرك، بێنسێباینی
سابیتزە، مێخا
ماڵن، براند، گیتێنس
گیراسی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ
پێدری، كاسادۆ
رافینیا، فێرمین ، یامال
لیڤاندۆڤسكی