یاریزانێکی چێڵسی پەیوەندی بە میلانەوە دەکات
یاریگا –
یاریزانێکی چێڵسی لەسەر مەرجە کەسیەکان رازی بووە پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بکات.
کارنێی چوکوێمیکای ئینگلیزی لە کۆتاییدا کورسینیشینی لەگەڵ بلووز تەنگی پێهەڵچنی و بڕیاریدا ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ رۆسۆنێری.
ئەو یاریزانە سەروەختی یاریکردنی بۆ ئەستۆن ڤیلا 2016-2022 وەک گەوهەرێکی نوێ لە پێگەی ناوەڕاست و باڵی چەپ دەبینرا، بەڵام بە هاتنی بۆ چێڵسی دەرفەتی یاریکردنی کەمبووەوە، بەتایبەت لەگەڵ ئینزۆ مارێسکای راهێنەر، بەجۆرێک لەم وەرزە تەنها یەک جار بەشداریپێکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کاڵچۆمیرکاتۆ، کارنێی لەگەڵ میلان گەشتووەتە رێککەوتن و ئەم زستانە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە دەکات.
چوکوێمیکای تەمەن 21 ساڵ لە میلان بە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی پێشووی چێڵسی شاددەبێتەوە کە ئێستا لەو یانە ئیتاڵیەن. ئەوانیش روبێن لۆفتوسچێک، کریستیان پۆڵیسیچ، تامی ئەبراهام و فیکایۆ تۆمۆرین.