یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی توانای دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە پێش یارییەکەی سبەی شەویان لە چامپیۆنزلیگ.
پێپ گواردیۆلا و کوڕانی لە نێو خاکی ئیتاڵیا دەبنە میوانی یوڤێنتوس لە میانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
پێش ئەو یارییە، سیتی توانای هەریەک لە ماتیۆ کۆڤاسیچ و فیڵ فۆدنی بۆ گەڕایەوە و ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان کردووە.
ئەو دوو یاریزانە بەهۆی پێکانەوە لە دوایین دوو یاریی سیتیزنس بێبەش بوون، بەوەش نەهامەتیەکانی گواردیۆلایان زیاترکردبوو.
🚨| Phil Foden and Mateo Kovacic are BACK in training ahead of UCL clash vs Juventus.
[via @BeanymanSports] pic.twitter.com/L10pOja1oM
— City Chief (@City_Chief) December 10, 2024
هەردوو یانە چ لە خولی وڵاتەکەیان و لە چامپیۆنزلیگیش لە دۆخێکی باشدانین. لە چامپیۆنزلیگ سیتی لە پلەی 17 دێت و خانمە پیرەکەش پلەی 19ی گرتووە.