کاناڤارۆ: یوڤێنتۆس لە پارساڵ باشتر نین
فابیۆ کاناڤارۆ رەخنە دەگرێت لە ئاستی تیمەکەی تیاگۆ مۆتا و دەڵێت هەندێک جار خراپتر لە پارساڵ دەردەکەون.
مۆتا هاوینی ئەمساڵ راهێنەرایەتی یۆڤی وەرگرت و ئاستییان جێگیر نیە. ئەم پرسەش رووبەرووی فابیۆ کاناڤارۆی کاپتنی پێشووی یانەکە کرایەوە لەلایەن توتۆ سپۆرت و لە وەڵامدا وتی
پێم وایە یوڤێنتۆس کۆمەڵێک کێشەی هەیە و کەمێک لەدوان بەراورد بە رکابەرەکانیان کێشەی سەرەکیان ئەوەیە کە راهێنەرێکی تازە، بەڕێوبەرێکی تازە و کۆمەڵێک یاریزانی تازەیان هەیە و ئەمەش هەرگیز ئاسان نیە. من پێم وایە پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە پێویستی بە سێ ساڵە بەڵام لە یۆڤی زەحمەتە ئەوەندە چاوەڕێ بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕواندەکرا باشتر یاری بکەن و پێشبینی زیاتریان لێدەکرا، کەچی هەندێک جار خراپتر لە پارساڵ یاری دەکەن ئەوکاتەی ئالێگری لە ژێر رەخنەی توند دابوو.
یۆڤی شەو چوارشەممە لە خولی پاڵەوانەکان دا رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و پێویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی بتوانێت هیوای گەیشتنی راستەوخۆ بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان لەدەست نەدات. لە خولی ئیتاڵیش لە پلەی شەشەم دان بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ پلەی یەکەم.