یاریگا –
باشترین پێکهاتەی گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاوکرایەوە، کە لەکۆی 11 یاریزان دوو یاریزانی زاخۆ و یاریزانێکی دهۆکی تێدایە.
کۆمەڵەی خولی ئەستێرەکانی عێراق باشترین پێکهاتەی گەڕی دەیەمی بڵاوکردەوە و موسلیم موسا بەرگریکاری مینای بە باشترین یاریزانی گەڕەکە دەستنیشانکرد، کە پاشەنگ عەبدوڵا هێرشبەری کورد تاکە یاریزانی کوردە لە لیستەکەدا بێت.
گۆڵپارێز: موجتەبا محەمەد (نەفتی بەسرە).
بەرگری: موسلیم موسا (مینا)، عوسمان سانی (نەفتی میسان)، پاتریک مارسێلینۆ (زاخۆ).
ناوەڕاست: لوئەی عانی (تەڵەبە)، سەفا هادی (قوە جەوییە)، ئموری فەیسەڵ (کارەبا)، رۆماڵد داکوستا (حدوود)، محەمەد قاسم (نەجەف).
هێرشبەر: گوستاڤۆ هێنریکی (زاخۆ)، پاشەنگ عەبدوڵا (دهۆک).