ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ریال مەدرید ئەستێرەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی دەوێت
هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەرەکانی گواستنەوەی دەکات
یاریگا –
ریال مەدرید هەڵسەنگاندنی جیدی بۆ ئەگەرەکانی گواستنەوەی کۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی چێڵسی دەکات.
پێگەی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید خۆی یەکلاییکردووەتەوە و دەیەوێت وەبەرهێنانێکی تەواو لە گواستنەوەی کۆڵ پاڵمەردا بکات.
پاڵمەر یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و ئەمەش بووەتە هۆی راکێشانی سەرنجی ریال مەدرید.
لە راپۆرتی فیچاخێسدا هاتووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز و دەستەی کارگێڕی لەسەر گواستنەوەی بەهرەمەندا لاوەکان بەتەواوی هاوڕان، بەڵام بەرزی نرخەکەی دەبێتە ئاستەنگی سەرەکی گواستنەوەی پاڵمەر بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە یەکلاییکەرەوەترین یاریزانی کەتیبەکەی ئێنزۆ مارێسکایە، لەم وەرزەدا لەکۆی 15 یاریدا، 11 گۆڵ و شەش ئەسیستی تەنیا لە پرێمەرلیگ هەیە.