
یاریگا –
له خولی میسری، دوای ئه‌وه‌ی راهێنه‌ر یاریزانێك گۆرانكاری پێده‌كات، یاریزانه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر راهێنه‌ر و دواتریش وازهێنانی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنی دووشەممە، له خوی میسڕی له یاریی نێوان مه‌نسوره و مقاولون ئەحمەد شاهین یاریزانی یانەی مەنسووره، دوای ئه‌وه‌ی راهێنه‌ر گۆرانكاری پێده‌كات هێرشی كرده سه‌ره راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ئاڵا نوخ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو راهێنه‌ر له 10 خوله‌كی كۆتایی یاریزانه‌كه‌ی به‌شدار پێكرد و له خوله‌كانی كۆتایی له یاریگا هێنایه ده‌ره‌وه.
ئەحمەد شاهین بەهۆی ئه‌و گۆڕانکاریه‌وه نەیتوانی کۆنتڕۆڵی خۆی بكات وەک ناره‌زایه‌تیه‌ك هێڕشی كرده سه‌ر ئاڵا نوحی راهێنه‌ری یانه‌كه، چه‌ند مستێكی له‌سه‌ری راهێنه‌ركه‌داو دواتر یاریگایی جێهێشت.
ئەحمەد له دوایی یارییه‌كه بەیاننامەیەکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی کە هێرشی کردە سەر راهێنه‌ر.
یاریزانەکە دەڵێت، سەرەتا داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەی مەنسوورە دەکەم و داوای لێبوردن لە دەستەی بەڕێوەبەرانی یانەی مەنسوورە دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، وەک هاندەری یانەكه دەمێنمەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیارم داوە بەهیچ شێوەیەک یاری تۆپی پێ نەکەمه‌وه، ئەگەر هەڵسوکەوتێكم کردبێت ئەوە کردەوەیەک بوو لەدەرەوەی کۆنترۆڵی من، هیوادارم هەمووان خۆیان بخەنە شوێنی من.
یانەی مەنسوورە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییه‌كه‌ی دۆراند و ته‌نها 3 خاڵی هه‌یه بۆ دوایین پله‌ی ریزبه‌ندی دابه‌زی.