هەواڵی دڵخۆشکەر لە سڵۆتەوە بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول
خەریکە پێکهاتەکەی ئامادەدەبێت
یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول ئامادەبوونی ئالیسن بەیکەری بۆ یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەی مێرسیساید بەرامبەر جیڕۆنا لە چامپیۆنزلیگ راگەیاند.
گۆڵپارێزی بەڕازیلی بەهۆی پێکانی رانەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ لە یارییکردن دابڕا و کوامین کێڵێهێر شوێنیگرتەوە. سڵۆت روونیکردەوە
زۆر دڵخۆشین بە گەڕانەوەی ئالیسن، چەندین ساڵە ئاستێکی زۆر سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات. ئاسان نییە شوێنی ئەو پڕبکرێتەوە. کۆوامین ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد و دەتوانین بڵێین، خاوەنی دوو گۆڵپارێزی زۆر باشین. هەروەک چۆن خاوەنی دوو یاریزانی باڵی زۆر باشین (لویس دیاز و کۆدی خاکپۆ).
لەلایەکی دیکەوە، دیۆگۆ جۆتا، دوێنێ دووشەممە مەشقەکانی لە کیرکبی دەستپێکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوی ئامادەنییە.
فێدێریکۆ کیێزا بەهۆی نەخۆشی ئامادەنابێت و هەریەکە لە کۆنۆر بڕادلی، تایلەر مۆرتن، ئیبراهیما کۆناتێ و کۆستاتس سیمیکاس بەهۆی پێکان یاریی ناکەن. ئەلێکسیس ماک ئالیستەر بەهۆی کەڵەکەبوونی سێ کارتی زەرد، ناتوانێت بەشداری یارییەکە باکت.