یاریگا –
هێرشبەرێکی هەولێر بەهۆی رووداوەکانی یاریی نەفتی میسان سزا دەدرێت و لە یاریی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بێبەش دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یوسف بن سۆدە هێرشبەری توونسی یانەی هەولێر بەهۆی ئەوەی لە یاریی بەرامبەر نەفتی میسان لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یاریزانێکی تیپی بەرامبەر بووەتە شەڕی، بۆ یارییەک و بە پێبژاردنی پێنج ملیۆن سزا دەدرێت، بەمەش لە یاریی داهاتوو بەرامبەر کارەبا بێبەش دەبێت.
لێژنەی تەمبێکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یاریزانەکەی نەفتی میسان بۆ چوار یاریی سڕ دەکرێت و بە پێبژاردنی 15 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، کە دەستەواژەی ناشرینی بەرامبەر هێرشبەرەکەی هەولێر بەکارهێناوە.
رۆژی چوارشەممە هەولێر کاتژمێر 19:30 لە گەڕی یازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی کارەبا دەکات و یوسف بن سۆدە لەو یارییە بێبەش دەبێت.