ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوو یانە بەفەرمی پەیوەندییان بە ئالفۆنسۆ دەیڤزەوە کردووە

Yariga App

یاریگا –

تا لە کردنەوەی بازاڕی زستانە نزیکتردەبینەوە، بابەتی ئالفۆنسۆ دەیڤز و مانەوەی لە بایرن میونشن گەرمتردەبێت و هێشتا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەبینراوە لەلایەن یانەکەیەوە.

گرێبەستی دەیڤز لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی بەرزترکردنەوەی مووچەکەیەتی بەو شێوەی کە خۆی دەیەوێ.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکرد کە بریکاری یاریزانە کەنەدیەکە لە یانە باڤاریەکە تووڕەیە بەهۆی ئەوەی بایرن پێشتر پلانیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئالفۆنسۆ داناوە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئامادەن گوێ لە ئۆفەرەکانی ریاڵ مەدرید و مانچێستەر یونایتدیش بگرن کە دوو خوازیاری سەرسەختی ئەستێرە کەنەندیەکەن.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کریستیان فاڵکی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کامی ئالفۆنسۆ دەیڤز بە فەرمی بایرن میونشنیان ئاگادارکردووەتەوە کە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و مان یوناید پەیوەندیان بە یاریزانەکەوە کردووە.

بەپێی ئەو پێشهاتانە، بایرن دەبێت هەرچی زووە پەلەبکات بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی تا پێش کردنەوەی بازاڕی زستانە.

لەباری نەگەشتن بە رێککەوتن، ئەوا بەرگریکارەکە چەپلەرەکە دەتوانێ بە ئارەزووی خۆی لەگەڵ هەر یانەیەک بگاتە رێککەوتن بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ و جێهێشتنی بایرن دوای 5 ساڵ لە پۆشینی درێسەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button