یاریگا –
ئێمباپێ لە دیمانەکەی لەگەڵ کەناڵ پلەسی فەڕەنسی نهێنییەکی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت :’لەبەر برایەکەم ویستم ریال مەدرید رەتبکەمەوە’.
کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دیمانەیەکی لە بەرنامەی Clique لە کەناڵی +Canalـی لەبارەی ئیتانی برای دەڵێت :’لە هەموو شتێک زیاتر ئیتان کاریگەری لەسەرم هەبوو، ئیتانی برام داوای هیچی نەکردبوو، چونکە بۆ ئەو پاریس سانجێرمان وەکو ریال مەدرید وابوو، پاریس سانجێرمان بۆ ئەو خەونی منداڵی بوو، من بە ناراستەوخۆ قسەم لەگەڵی کرد و پێمگوت ئەگەر دەتەوێت لە پاریس سانجێرمان دەمێنمەوە و ناچمە ریال مەدرید، بەڵام ئەو رەتیکردەوە’.
ئێمباپێ دەشڵێت :’بە ئیتانی برام گوت ئەگەر بارگرانیت زۆرت دەکەوێتە سەر و فشارەکان لەسەرت زۆرتر دەبن، من گرێبەستەکەم جارێکی دیکە نوێدەکەمەوە و بەیەکەوە لێرە دەمێنینەوە، بەڵام برایەکەم پێی گوتم، نا، نا، بەهیچ شێوەیەک رازی نابم، دەبێت تۆ بڕۆی، چونکە ئەوەی بەرامبەر تۆیان کرد و بەرامبەر منیان کرد ناسرووشتی و نائاساییە’.
بە ئیتانی برام گوت ئەگەر بارگرانیت زۆرت دەکەوێتە سەر و فشارەکان لەسەرت زۆرتر دەبن، من گرێبەستەکەم جارێکی دیکە نوێدەکەمەوە و بەیەکەوە لێرە دەمێنینەوە.
کیلیان لە دیمانەکەی دەشڵێت :’ئەگەر برایەکەم پێی گوتبام دوای رۆیشتنی تۆ دۆخم خراپتر دەبێت، وازم لە خەونی منداڵیم دەهێنا و نەدەچوومە ریال مەدرید و هەر لە پاریس سانجێرمان دەمامەوە، بەخۆمم گوت شتێکی گرنگە گرێبەست لەگەڵ باشترین یانەی جیهان واژۆ بکەی و هەمووان پێت دەڵێن باشترینی، بەڵام بە چی کەلک دێت ئەگەر ببمە هۆی کوشتنی کاروانی وەرزشی برایەکەم؟ ئیتان بۆ من لە هەموو شتێک گرنگترە و هیچ کەسێک بۆی نییە دەستی لێ بدات’.
هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەبارەی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئیتانی برای دەڵێت :’ئەگەر رووبەڕووی برایەکەم ببمەوە لەناوی دەبەم، وابڕیاربوو لە یارییەکەی ریال مەدرید و لیل لە چامپیۆنزلیگ مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو رووبەڕوو ببینەوە، بەڵام رۆژێک پێش یارییەکە تووشی پێکان بوو’.
ئیتان برای بچووکی کیلیان تەمەنی 17 ساڵە و حەفت ساڵ لە کیلیان بچووکترە، هاوینی رابردوو دوای رۆیشتنی ئێمباپێی برای بەرەو ریال مەدرید، ئەویش ریزەکانی پاریس سانجێرمانی بەجێهێشت و چووە ریزەکانی لیلی فەڕەنسی، لەم وەرزە تەنیا 80 خولەک یاریی بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە کردووە.