ئه‌مریکا

رۆناڵدۆ؛ مێسینیۆ دەبێتە لامین یامالێکی دیکە

"ئامادەبن، ئەستێرەیەکی گەورە بەڕێوەیە"

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدۆی دیاردە ستایشی ئاستی ئێستاڤاو گۆنچالڤێسی بەرازیلی و ناسراو بە مێسینیۆ دەکات.

بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژۆ کردووە، هاوینی داهاتوو بەبڕی 73 ملیۆن یۆرۆ یانە بەرازیییەکە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بلوز دەکات. بەهۆی ئاستە بەرزەکەشی نازناوی مێسینیۆی لێنراوە.

ئێستاڤاو  لە 21ـی ئۆکتۆبەر بووە یەکەم یاریزانی ژێر 17 ساڵ لە وەرزێکی خولی بەڕازیلیدا بەشداری 18 گۆڵ بکات. ریکۆردەکەی نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پێشووی سانتۆسی شکاند، کە بەشداری 17 گۆڵی کردبوو.

رۆناڵدۆ نازاریۆی بەڕازیلی لە لێدوانێکی نوێی بۆ ماڵپەڕی گیڤ می سپۆرت، کە رۆژنامەنووس بێنج جەیکبس بڵاویکردووەتەوە، ستایشی مێسینیۆ دەکات و چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکات.

یاریزانێکی لاو و خاوەن بەهرەیەکی زۆرە، بە جۆرێک لە لامین یامال دەچێت و بەمزووانە دەبێتە ئەستێرەیەکی گەورە. تەمەنی تەنیا 17 ساڵە، پێموابێت لەگەڵ پاڵمێراس بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکات و پاشان پەیوەندی بە چێڵسی دەکات.

ئێستاڤاو لەم وەرزەی خولی بەڕازیلی بە درێسی پاڵمێراس بەشداریی 22 گۆڵی کرد، 13 گۆڵی کرد و 9 گۆڵی دروستکرد. بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لەدوای بۆتافۆگۆی پاڵەوان، پلەی دووەمی خولەکەیان بەدەستهێنا.

هاوکات ئەستێرە لاوەکە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو و باشترین هێرشبەری خولەکەی پێبەخشرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button