عێراقگرنگترین

ئوسامە رەشید بۆ یاریی داهاتووی هەولێر ئامادە دەبێت؟

زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی هەولێر دابڕاوە

Yariga App

یاریگا –

ئوسامە رەشید هێشتا بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە نییە و وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان نادیارە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر دوێنێ یەکشەممە دەستی بە راهێنانە بەکۆمەڵەکان کردووەتەوە، بەڵام هێشتا بۆ یاریکردن بەردەست نییە و لە یاریی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر کارەبا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە نابێت.

ئوسامە رەشید رۆژی 5ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ (زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر) لە یاریی بەرامبەر زەوڕا لە ماسوڵکەکانی رانی تووشی کرژبوون بوو، بەمهۆیەوە لە حەفت یاریی یانەکەی لە خولی ئەستێڕەکانی عێراق دابڕاوە.

لە یاریی داهاتووی یانەکەی کە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 19:30 لە گەڕی یازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکرێت، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق لەو یارییەش بێبەش دەبێت، کە بەهۆی پێکانەکەی لەلایەن خیسوس کاساسەوە بانگهێشتی جامی کەنداویش نەکراوە.

ناوەڕاستکارە 32 ساڵانەکە دوای ئەوەی تووشی پێکانەکەی بوو، گەڕایەوە پۆرتوگاڵ بۆ ئەوەی چارەسەری پێکانەکەی وەربگرێت، ئینجا گەڕایەوە هەولێر و ماوەیەکە بە تەنیا مەشق و راهێنان دەکات بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یارییەکان بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button