ئینگلتەراگرنگترین

دوایین زانیاریی لەبارەی مایکڵ ئانتۆنیۆ

Yariga App

یاریگا –

رەنگە مایکڵ ئانتۆنیۆ جارێکی دیکە نەتوانێت یاریی تۆپی پێ بکات.

شەممەی رابردوو مایکڵ ئانتۆنیۆی جامایکی و ئەستێرەی یانەی وێستهام یونایتد لە شاری ئێپینگ، بە ئۆتۆمبێلە فیرارییەکەی تووشی رووداوێکی هاتووچۆی سەخت بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی بەخێرایی بە فڕۆکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

دوێنێ یەکشەممە، یانەی وێستهام یونایتد لە بەیاننامەیەکئ فەرمیدا بڵاویکردەوە، نەشتەرگری سەرکەوتوو بۆ شکاویی قاچی ئانتۆنیۆ کراوە، بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە و دۆخی تەندروستی بەرەو باشبوون دەچێت.

هاوکات رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە تەمەن 34 ساڵانییەکە لانی کەم بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریکردن دادەبڕێت و ئەم وەرزە بۆی کۆتایی هاتووە. لە باشترین سیناریۆ ساڵێکی پێویست دەبێت تاوەکو بتوانێت یاریی بکاتەوە.

بەڵام هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، رەنگە ئانتۆنیۆ جارێکی دیکە نەتوانێت یاریی تۆپی پێ بکاتەوە، هێشتا بەتەواوی روون نییە شکاویی قاچی تا چەند سەختە، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و سەختی پێکدادانەکە، ئەگەری هەیە کاروانی وەرزشی کۆتایی هاتبێت.

ئانتۆنیۆ لە هاوینی 2015 بەبڕی 9.50 ملیۆن یۆرۆ لە نۆتینگهامەوە پەیوەندی بە وێستهام کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 323 یاریی بۆ هامەرز کردووە، 83 گۆڵی کردووە و 41 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی یۆرۆپالیگیشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button