ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن بە یەکجاری درێسی ژمارە “5”ی لە یانەکەی هەڵگرت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن لە هەنگاوێکی مێژوویدا بڕیاریدا درێسی ژمارە “5”ی لە یانەکەی هەڵپەسارد و چیتر ناپۆشرێتەوە.

ئەو ژمارە لەلایەن فرانز پێکنباوەری ئەفسانەییەوە پۆشراوە کە بە رای زۆرینەی ئەڵمانییەکان باشترینی مێژووی وڵاتەکەیانە.

ناوبراو کە سەرەتای ئەم ساڵ لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، توانی یۆرۆی 1972 و مۆندیالی 1974 بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.

لەسەر ئاستی یانە باڤارییەکە کە لە ماوەی 1964-1977 یاری بۆ کردن، دەستکەوتەکانی فرانز ناوازە. بە جۆرێک، 4 نازناوی خولی ئەڵمانی و سێ چامپیۆنزیلگی بۆ بردنەوە. ئەوە جگە لە نازناوی جۆراوجۆریتر.

پێکنباوەر ئەگەرچی بەرگریکار بوو، بەڵام خاوەنی تایبەتمەندیەکی ناوازەی گۆڵکردنیش بوو. لە 560 یاریی بە درێسەکانی بایرن و هامبۆرگ و نیۆرک، توانیبووی 79 گۆڵ تۆماربکات. بۆ مانشافتیش لە 103 یاری خاوەنی 14 گۆڵ بوو.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button