یاریگا –
دوای ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه زۆر ستایشی ته‌ڵه‌ی ئۆفسایدی هێلی به‌رگری بارسێلۆنا كرا،به‌ڵام چه‌ند یارییه‌كه یانه‌كه دووچاری كێشه ده‌بێته‌وه و یانه‌كه گۆڵی لێده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه، شه‌وی رابردوو له یاریی نێوان بارسیڵۆنا و ریال بێتس، تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی ئانده‌نووس،لە تەواوی یارییەکەدا تەنانەت یەکجاریش نه‌كه‌وته ته‌ڵه‌ی ئۆفسایدی یاریزانانی بارسێڵۆنا و هیچ ئۆفسایدیه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ژمار نه‌كرا.
🚨 ¡La elogiada táctica del fuera de juego de Flick se queda a cero!
🟢⚪️ El Betis, que empató en tiempo de descuento, no cayó ni una sola vez en ‘offside’ en todo el partido, lo que es sintomático
✍️ @gbsans https://t.co/yZv8uJfZla
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 8, 2024
پێناچێت کاری تاکتیکی هانزی فلیک لە یاریکردن لەگەڵ بەرگری پێشکەوتوو و دروستکردنی فشارێکی بەهێز لە یاریگای بەرامبەردا هەمان ئاستی پێشووی مابێت، بەرامبەر بێتس، بارسا هیچ هۆکارێکی نەبوو بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر بووه‌ستێنێت.
لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، لە کلاسیکۆ 12 جار یاریزانانی ریال مه‌درید كه‌وتنه ته‌ڵه‌ی ئۆفساید، له یاریی بەرامبەر ئالاڤێس ژمارەکە گەیشتە 11 جار.
بارسلۆ له سه‌ره‌تایی وه‌رز سووده‌ی زۆری له ته‌ڵه‌ی ئۆفساید وه‌رگرت، بەرامبەر ڤالێنسیا (٧)جار، ئاتلێتیک بلباو (٥) جار، رایۆ ڤالیکانۆ (٤)جار، ڤایادۆلید (٤)جار، جیرۆنا (٧)جار، ڤیاڕیال (٧)جار، گیتافی (٧) جار و ئۆساسۆنا (١٠)جار ئه‌م تیپانه‌ی خسته ته‌ڵه‌ی ئۆفساید.
دواتر بارسێڵۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ریاڵ سۆسیداد و سێلتاڤیگۆ و لاس پاڵماس ریال بێتس بێتیس پلانه‌كه‌ی شكستی هێناو ته‌نانه‌ت شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر بێتس ته‌نها یه‌ك ئۆفسایدیش هه‌ژمار نه‌كرا.