ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ: یاریکردن بۆ مەدرید واتە یاریکردن لەگەڵ باشترین یاریزانەکان

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنه‌وه‌یان له‌ جیرۆنا ئێمباپێ یاریزانی ریال مه‌درید باسی گرنگی یارییه‌كه‌ی و ئه‌و گۆڵه‌ كرد كه‌ تۆماریكرد.

ئێمباپێ گۆڵی سێیەمی ریال مەدریدی لە جیرۆنا کرد، یارییەکە بە ئەنجامی 0-3 له‌ سوودی تیپه‌كه‌ی مه‌درید كۆتایی هات و هێرشبەرەکە دوای یارییەکە بۆ کەناڵی ڕیال مەدرید قسەی کرد و گوتی، به‌رامبه‌ر تیپیكی زۆر باش، یارییه‌كی باشمان كرد ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگ بوو.

یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ گوتیشی،

جیرۆنا تیپێکی باشە، ئەوان خاوەنی یاریزانی زۆرباشن، بەڵام ئێمە زۆر باش دەستمان پێکرد، لە گێمی یەکەم گۆڵمان کرد و دواتر زۆر بەهێز گەڕاینەوە، لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵمان لەسەر یەک تۆمارکرد و ئێمە یارییەکەمان کۆنترۆڵ کرد.


یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید له‌باره‌ی تۆماركردنی گۆلی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی گوتی،

ئەوە بەشێکە لە کارەکەم، یارمەتی تیپەکە دەدەم، هەوڵدەدەم هەموو یارییەک ئەو کارە بکەم، بە کەسایەتی یاری بکەم و بۆ بردنه‌وه‌ یارمەتی تیپه‌كه‌م بده‌م.

له‌باره‌ی ئاستی بێڵێنگهامیش رایگه‌یاند،

ئه‌و یاریزانێكی باوەڕپێنەکراوە، یاریزانێکی گەورەیە، وەک هەمیشە دەڵێم، یاریکردن بۆ مەدرید واتە یاریکردن لەگەڵ باشترین یاریزانەکان، ئەوە جێگەی خۆشحاڵییە، یارییەکی نایاب بوو بۆ هەمووان و بۆ برایم و گولەریش، بۆ بەرگریکاران و یاریزانانی دیكه‌ی تیپه‌كه‌مان، ئێمە تیپێکین زۆر دڵخۆشین سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ زیاتر دڵخۆشی كردین.

له‌ كۆتاییدا یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ له‌باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتڵانتاله‌ چامپیۆنزلیگ گوتی،

ئەوە چامپیۆنزلیگە، کاتێک لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەیت دەبێت هەمیشە بەرامبەر تیپی بەهێز و یاریزانی بەهێز یاری بکەیت، دەبێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، دوایین یاری لەدەرەوەی یاریگای خۆمان دۆڕاین، بەڵام ئامادەین ڕکابەری بکەین و سەربکەوین بۆ قۆناخی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button