ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا خۆی بەدەستەوەدا

ناتوانین رکابەری لەسەر خولی ئینگلیزی بكه‌ین

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند، تیپەکەی ناتوانێت بیر لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ پێنجەم جار لەسەریەک بکاتەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی زنجیرەك ئه‌نجامی خراپی تیپه‌كه‌ی.

دوای یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ كریستاڵ پاڵاس،گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی گوتی،

به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌رپێنه‌كراو خاڵێکمان دەستکەوت، جه‌نگیان و دوو جار گەڕاینەوە وەرزێکی ئازاربەخش دەبینین، به‌ڵام نازانین له‌ مانگەکانی کۆتایی وەرزدا چی روودەدات.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

هەوڵمدا کڵاوەکەم بۆ رکابەرەکەمان بێنمه‌ خواره‌وه‌ کاتێک چوار یاری لەسەریەک دەدۆڕێین و یارییه‌ك یەکسان دەبین، پێناچێت ئێمه‌ توانای ركابه‌ریكردنمان له‌سه‌ر نازناوی پرێمه‌رلیگ مابێت، ئه‌مه‌ش بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای تیپەکە، بەڵێ، یاریزانەکان، شەڕیان کرد و هەموو شتێکیان کرد، به‌ڵام یارییه‌كه‌مان نه‌برده‌وه‌.


راهێنەرە ئیسپانییەکە گوتیشی

،یاریزانه‌ گرنگه‌كانمان پێكانیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە یارییەکەدا هەموو هەوڵێکما بۆ بردنەوە بوو، منیش زۆر دڵخۆشم و شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکەم.


له‌ كۆتاییدا گوتی،

ناتوانین ركابه‌ری له‌سه‌ر پرێمه‌رلیگ بكه‌یت به‌ كۆمه‌لێك ئه‌نجامی خراپ ئه‌م وه‌رزه‌ ئێمه‌ به‌ دۆخێكی ناجێگیر ده‌رۆین و ئه‌مه‌ش له‌ ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كه‌ دوورمان ده‌خاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button