یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەیی هەفتەی پازدەی پرێمەرلیگ تۆتنهام و چێڵسی لە دێربی لەندەن رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی پرێمەرلیگ.
پرۆفایلی یاری
لە دوای بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ كە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بردەوە، تۆتنهام هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە، سێ یاریی كردووە یارییەك لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر رۆما یەكسان بوو دوو یارییش لە پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام یەكسان بوو بە بۆرنمسیش دۆڕا.
سپێرز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 14 یاریی كردووە، شەش یاریی براوە بووە، دوو یاریی یەكسان بووە و شەش یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا چێڵسی ئینزۆ مارێسكا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات، لە دوای پشووە نێودەوڵەتیەكەی نۆڤێمبەرەوە سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندییە و ركابەریی بردنەوەی نازناوەكە دەكات.
بلووز لە كۆی 14 یاریی لە هەشت یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تۆتنهام بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی رۆدریگۆ بێنتانكور بێبەش دەبێت.
هەروەها بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی بن دەیڤز، ڤیكاریۆ، ڤان دی ڤین، ریچارلیسن، میكی مۆرو ئۆدۆرت.
لە بەرامبەردا بلووز بە بێ ویسلی فۆفانا، ریس جەیمس و مۆدریك رووبەرووی سپێرز دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام
فۆرستەر
پۆرۆ، دراگوشین، رۆمێرۆ، یودۆگی
كۆلۆسێڤسكی، بێسووما ، سار
جۆنسن، سۆلانكێ، سۆن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرییا
كایسێدۆ، ئینزۆ
مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن