عێراقکوردستان

راهێنەری نەورۆز باسی هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر حدوود دەکات

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری نەورۆز هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر حدود باس دەکات و دەڵێت تیپی بەرامبەرمان ئاسان نەبوون.

نەورۆز لە گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی 2 _ 1 بەرامبەر حدود تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، یاریزانێکی نەورۆزیش دەڵێت بەداخەوە شایستەی دۆڕان نەبووین.

دەربارەی شکستەکەیان جۆرڤان ڤێیڕای بەرزایلی راهێنەری نەورۆز دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گوتی:

حدود تیپێکی باشن تایبەت کە ئەوان سەرەتا گۆڵ تۆمار دەکەن، گێمی دووەم هەلێکی زۆرمان رەخساند بەڵام نەمانتوانی گۆڵ بکەین و لە دەستدانی لێدانی سزا لە گێمی دووەم  کاریگەری لە سەر ئێمە هەبوو، یاریزانانی ئێمە توانایەکی زۆریان بەکارهێنا بەڵام ئەوە بەس نیە و پێویستە لە داهاتوو قەرەبووی بکەینەوە، تیپی حدود بە تەواوی کشابوونەوە بەرگری ئەمەش هۆکارێکی تر بوو بۆ شکستەکەمان.

باکۆ عومەر یاریزانی نەورۆز دوای یارییەکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی ئێمە شایستەی دۆڕان نەبووین بەلانی کەمەوە دەبوو خاڵێک بە دەست بهێنین، باکۆ زیاتر دەربارەی یارییەکە رایگەیاند:

ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد بەلانی کەم دەبوو خاڵێکمان بە دەستهێنابا وێڕای ئەوەی چەندین هەلی ئاسانمان لە دەستدا، بەڵێن بە هاندەرانمان دەدەین لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی بکەینەوە و دڵیان خۆش بکەین.

نەورۆز هەشت یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە خاوەن هەشت خاڵە و لە ریزبەندی 17ـەم دێت، دوو یاریی دواخراویشیان هەیە، حدود یەکەم سەرکەوتنی و سێ خاڵی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بە دەستهێنا و بەسێ خاڵ لە ریزبەندی 20ـەم و کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button