ئیسپانیا

چاڤی: چێژ لە بارسێلۆناکەی فلیک وەردەگرم

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندیز سەرەڕای کرانە دەرەوەی لە بارسێلۆنا، بەڵام هێشتا بە تامەزرۆییەوە سەیری یارییەکانی بارسا دەکات و چێژ لە بردنەوەکانی بارسێلۆنای فلیک وەردەگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فیفا دوای تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکانی 2025، چاڤی ستایشی لیۆنێل مێسی کرد. ئەستێرەیەک کە لەگەڵ ئینتەر میامی بەشداری ئەم پێشبڕکێیە دەکات و هەروەها دەرفەتەکەی قۆستەوە وگوتی کە سەرەڕای دوورخرانەوەی لە بارسێلۆنا، بەڵام هێشتا چێژ لە سەیرکردنی یارییەکانی تیپەکەی پێشووی وەردەگرێت.

چاڤی سەبارەت بە مێسی گوتی:

ئەو یاریزانەی زۆرترین چێژ لە سەیرکردنی وەردەگرم هێشتا لیۆنێل مێسیە. بۆ من هێشتا مێسی لە هەموو روویەکەوە یەکەمە. بێگومان هەروەها چێژ لە بینینی سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا وەردەگرم.

هەروەها چاڤی سەبارەت بە جیاوازی نێوان بارسێلۆنای گواردیۆلا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012 سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە گوتی:

“رەنگە جیاوازییەکە لە مێسی بووبێت”. ئێمە مێسیمان لە هەڵبژاردەکەماندا نەبوو و دەبوو زیاتر پشت بە تیپ و یاریی کردنی بە کۆمەڵ ببەستین، بەڵام هێشتا سەرکەوتنێکی زۆرمان وەکوو یۆرۆ و مۆندیال بەدەستهێنا و لە بارسێلۆناش سەردەمیکی زۆر باشمان هەبوو کە هەموو شتێکیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button