هانزی فلیک دوو یاریزانی بارسێلۆنای ناوێت
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، هەردوو یاریزانی لاوی تیپەکەی ئانسو فاتی و ئێریگ گارسیای ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەری یاریکردنیان لە یارییەکانی داهاتوو کەمتر دەبێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی سپۆرت، ئەم دوو یاریزانە لە پلانەکانی فلیک نین و نایهەوێت لە بەرنامە سەرەکییەکانی تیپەکەدا بەکاریان بهێنێت. بەڵام پێدەچێت هەردوو یاریزانەکە بیر لە جێهێشتنی یانەکە نەکەنەوە، پێیان باشترە لە تیپەکەدا بمێننەوە و شەڕ بۆ شوێنی خۆیان بکەن.
رەنگە بڕیارەکەی فلیک بەهۆی تێکڕای ئاستی یان نەگونجانی ئەم دوو یاریزانە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بێت. ئانسو فاتی کە سەردەمانێک بە یەکێک لە ئەستێرە ئومێدبەخشەکانی بارسێلۆنا ناسرابوو، لەم وەرزانەی دواییدا رووبەڕووی چەندین پێکان بووەتەوە و ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی هەبووە. ئێریک گارسیاش لەدوای گەڕانەوەی لە مانچێستەر سیتی، نەیتوانیوە جێگەی سەرەکی لە پێکهاتەی بارسێلۆنا بدۆزێتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی لێدوانەکانی ئەم دواییەی فلیک، پێدەچێت لە مانگی یەکدا دەرفەتەکان بۆ دەستبەرداربوونی ئەم دوو یاریزانە زیاتر بێت. ئەم دۆخە دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ فاتی و گارسیا تاوەکوو کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبهێنن و بە رۆیشتنیان بۆ تیپەکانی تر باشتر بن. بەڵام بۆ ئێستا بڕیاری کۆتایی لای یاریزانەکان خۆیانە کە ئایا دەیانەوێت لە بارسێلۆنا بمێننەوە و هەوڵی باشتر بوونی ئاستیان بدەن یان پێیان باشە رێگایەکی نوێ بگرنە بەر.