یاریگا –
رۆناڵدۆی دیاردە بەرگری لە ئێمباپێ دەکات و لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت :’گومانتان لە تواناکانی ئێمباپێ نەبێت’.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممە (07ـی دیسەمبەری 2024) دیمانەیەکی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما هێرشبەری بەڕازیلی پێشووی ریال مەدریدی بڵاوکردووەتەوە، رۆناڵدۆی دیاردە باسی ئێمباپێ دەکات و بەرگری لە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەکات.
رۆناڵدۆی دیاردە لەبارەی ئێمباپێ دەڵێت :’ئێمباپێ زۆری پێیە پێشکەشی بکات، یاریزانێکی گرنگ دەبێت بۆ ریال مەدرید، هەندێکجار هەندێک پلان دادەنرێن دواتر دەردەکەون کە ئەو پلانانە هەڵە و شکستخواردوون، پێویست ناکات ئێمە زۆر بچینە ناو وردەکارییەکانەوە، ئەویە گرنگە بیزانین ئەوەیە ئێمباپێ زۆر شتی پێیە بۆ ئەوەی پێشکەشی بکات، یاریزانێکی گرنگ دەبێت بۆ ریال مەدرید’.
هەروەها رۆناڵدۆ دەشڵێت :’ئاستی ئێستیا ئێمباپێ شتێکی ئاساییە، هەندێک کات هەموو شتێک باش دەبێت و هەندێک کاتی دیکەش شتەکان وەکو پێویست نابن، پێویست ناکات زۆر قسە لەبارەی ئێمباپێ و ریال مەدرید بکەین، چونکە ئێستا بە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت’.
سەرۆکی یانەی ڤایادۆلید لەبارەی وەسفکردنی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، دەڵێت :’فلۆرێنتینۆ پێرێز براوەی راستەقینەی باڵۆن دۆرە، بۆ من وەکو باوکم وایە، زۆر شتی فێرکردم و لە جیهانی تۆپی پێدا هەموو شتێکی پێشکەش کردم’.