چێڵسی پرێمەرلیگی بەلاوە گرنگ نییە و بیر لە چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە
یاریگا –
سەرەڕای ئاستێکی باش لەم وەرزەدا، بەڵام بەڕێوبەرانی چێڵسی تەنیا بیر لە بەدەستهێنانی پشکێکی چامپیۆنزلی دەکەنەوە.
چێڵسی بە چەند وەرزێکی زۆر سەختدا تێپەڕیوە و پێدەچوو ئەو قەیرانەی کە تووشی ئەم تیپە ببو بە هیچ شێوەیەک چارەسەر نەکرێت و بەم زووانە نەگەڕێتەوە سەر ئاستی جارانی، بەڵام ئێستا بوونی ئینزۆ مارێسکا لەسەر کورسی یەدەگی ئەم یانەیە هاوکێشەکانی بە تەواوی گۆڕی.
ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە توانی بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو دۆخەکە لە بەرژەوەندی تیمەکەی بگۆڕێت و ئێستا بوونەتە تیمێکی درەوشاوە لە رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، کە لەدوای 14 هەفتە لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگ بە جیاوازی حەوت خاڵ لە پلەی دووەمدان.
بەڵام راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە ئاشکرای کرد کە هیچ بیر لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ ناکەنەوە و تاکە ئامانجیان ئەوە کە بتوانن تا کۆتایی وەرز لە چوار تیپە یەکەمەکانی ریزبەندی دابن تاوەکوو پشکی بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنن.
ئەمه له کاتێکدایه که چێڵسی لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی هەیە، بەڵام بەرێوبەرانی یانەکە به هیچ شێوەیەک نایانەوێت فشار بخەنە سەر یاریزانانیان و پێیان وایە گەر بتوانن بۆ ساڵی داهاتوو پشکی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن ئەوا توانیویانە هەنگاوێکی گەورە لە دوای چەندین وەرزی بێ نازناو بنێن و وردە وردە بگەڕێنەوە سەر ئاستی جارانیان.