ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا و مۆرینیۆ به‌توندی وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

لێدوانه‌ ئاگرینه‌كانی نێوان گواردیۆلا و مۆرینیۆ به‌رده‌وامه‌ و هه‌ردوو راهێنه‌ر به‌ توندی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر، له‌ دوایین كادرانه‌وه‌ش گواردیۆلا وه‌ڵامی راهێنه‌ره‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ی دایه‌وه‌.

گواردیۆلا له‌ یاریی رابردوو بەدەست ئاماژەی بە ژمارە شه‌ش کرد، وەک هێمایەک بۆ ژماره‌ی نازناوه‌كانی خولی ئینگلیزی کە لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێناوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هاندەرانی لیڤەرپوول بێرێزیان به‌رامبه‌ر راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ كرد.

پرسیار لە گواردیۆلا کرا سەبارەت به‌و ئاماژەیە، كه‌ پێشتریش  خۆزێ مۆرینیۆ پەنجەکانی بەرزکردەوە ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ سێ كرد، به‌ واتای  ژمارەی ئه‌و نازناوانه‌ی له‌ پرێمەرلیگ لەگەڵ چێڵسی بەدەستی هێناوە، ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی، جیاوازی لە نێوانمان هەیە، مۆرینیۆ سێ نازناوی بەدەستهێناوە، من شه‌ش نازناوم به‌ده‌ستهێناوه‌.


مۆرینیۆ ئەو قسانەی گواردیۆلا وەک گاڵتە مامەڵەی لەگەڵ نەکرد، بەڵکو به‌ توندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی، من بە شەرەف و دەستپاکی نازناوەکانم بەدەستهێناوە، هەروەها نامه‌وێت مامەڵە لەگەڵ 150 داوای یاساییدا بكه‌م.


رۆژنامەکانی ئینگلتەرا پرسیارێکی نوێیان  سەبارەت بە بۆچوونی مۆرینیۆ لە گواردیۆلا کرد، ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی: گاڵتەیەک بوو، دووبارەی دەکەمەوە، گاڵتەبوو، کەسێکی دیکە لە لیستە گەورەکەدایە، کە دەیەوێت تیمەکە لە دوا پلەدا بێت، نازانم، لە خولی پلەیەک یاخود کۆنفڕانسلیگ.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، حەز دەکەم ئه‌وه‌ بە مۆرینیۆ بڵێم، ئێمە بێتاوانین تا تاوانباریمان دەسەلمێنرێت، دواتر دەبینین چی ڕوودەدات، بەڵام ئەمە واقیعەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە گاڵتە بوو، پێموایە لەگەڵ تیپەکەم ئه‌ویش لەگەڵ چێڵسی، دەتوانین لەگەڵ سێر ئەلێکس فێرگسۆن و ڤینگەر لەسەر مێزێك دابنیشین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نازناوە زۆرەی کە بەدەستمان هێناوە، تەواو دڵنیام درەنگ یان زوو پیرۆزباییمان لێدەکات.

له‌ كۆتاییدا گوتی، ئەگەر توڕەم کردبێت، زۆر داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام ئەوە گاڵتە بوو، راستییەکە ئەوەیە کە ئەو سێ نازناوی هەیە، منیش شەش نازناو، ئەمانە ڕاستییەکانن، بەڵام مەبەستەكه‌م به‌ باشی بووه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی لە گه‌ڕی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی میوانداری  کریستاڵ پاڵاس دەکات.

مان سیتی دوای ئەوەی چوارشەممەی رابردوو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە نۆتینگام فۆڕێستی بردەوە، دوای حه‌فت یاریی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی تۆماركرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button