یاریگا –
ئەمڕۆ لە دێربی مێرسیساید ئێڤەرتن و لیڤەرپوول رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئێڤەرتن لە یاریگای گوودیسن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
ئێڤەرتن لە یاریگای خۆیدا هەمیشە ركابەرێكی سەرسەختی لیڤەرپوولە و وەرزی رابردوو توانی لە یاریگای خۆیدا لێی بباتەوە.
لیڤەرپوول لە ناوەڕاستی هەفتەدا لە یاریگای سانت جەیمس پارك رووبەرووی نیوكاسڵ بووەوە و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوو.
لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگیش لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.
رێدز لە كۆی 14 یاری لە 11 یاری براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لە كۆی 14 یاری تەنیا سێ یاری بردووەتەوە و پێنج یاریش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی پازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
شۆن دایچ بە بێ جەیمس گارنەر و ئێمیكا رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا رێدز بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی ماك ئالیستەر بێ بەش دەبێت و هەروەها بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی ئیبراهیما كۆناتێ ، كۆنۆر برادلی و ئالیسن رووبەرووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
كێڵێهێر
ئارنۆڵد، گۆمێز، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، جۆنس
سەڵاح، سۆبۆسلای، گاكپۆ
دیاز
پێکهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
یۆنگ، تاركۆوسكی، برانسوەیت ، میكۆلینكۆ
ئێندیایێ، گویێ، مانگالا،مەكنیێڵ
كاڵڤێرت لوین