یاریگا –
بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر حدود لە گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سێ یاریزانی سەرەکی نەورۆز بێبەش دەبن.
دوای دابڕانیان زیاتر لە مانگێک لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، جارێکی تر نەورۆز لە یاریگای خۆی یاریی دەکاتەوە و سبەی شەممە ( 7ـی دیسێمبەری 2024 ) کاتژمێر 2:30ـی ئێوارە میواندارێ حدود دەکات.
پێنجەم یارییە لە مێژوودا هەر دوو یانە رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، لە چوار یاریی رابردوودا نەورۆز یەک سەرکەوتنی هەیە و حدودیش لە سێ یارییدا براوە بووە، نەورۆز شەش گۆڵی تۆمار کردووە و حدود حەفت گۆڵی تۆمار کردووە.
نەورۆز بۆ یارییەکە توانای سێ یاریزانی لە دەستداوە کە بە هۆی پێکان ناتوانن بەشداری بکەن ئەوانیش هەر یەک لە ئینترێس گی و موعین ئەحمەد و عیماد عیسای گۆڵپارێزن، سوور پۆشەکانی سلێمانی لە حەفت یارییدا هەشت خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 17ـم دێن، حدودیش لە هەشت یارییدا هیچ خاڵێکی نیە و لە ریزبەندی 20ـەم و کۆتایی دێت.