کوردستان
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی نۆڤێمبەری خولی نایابی کوردستان ئاشکرا کرا
زۆر ترین یاریزانی شێروانە و پیشەسازی تێدایە
یاریگا –
پێکهاتەی مانگی نۆڤێمبەر ئاشکرا کراو زۆر ترین یاریزانی شێروانە و پیشەسازی لە پێکهاتەکە دەبینرێن.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردووی ئاشکرا کرد کە لەلایەن لیژنەیەکەوە دیاری دەکرێت، هەورەمان رزگار گۆڵپارێزی پیشەسازی لە پێکهاتەکەدایە کە لە پێنج یاریدا تەنها دوو گۆلی لێ کرابوو، محەمەد خەلیل یاریزانی برایەتی لە مانگی نۆڤێمبەر سێ گۆڵی تۆمار کردوو دوو ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کرد.
بە هۆی ئاستبەرزی و بە توانایی عادل عەلی راهێنەری شێروانە و مەولود رەمەزان راهێنەری پیشەسازی، هەر دوو راهێنەر سەرپەرشتی پێکهاتەکە دەکەن، عادل عەلی لە پێنج یارییدا چوار سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەبوو، مەولود رەمەزان لەگەڵ پیشەسازی لە چوار یارییدا سێ سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەبوو.
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی نۆڤێمبەر