یاریگا –
پڕۆژەی سوپەرلیگ بەردەوام دەبێت و هێشتا سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە لە هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی یانەکان بەردەوامن.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هێشتا سەرپەرشتیاران و رێکخەرانی پڕۆژەی سوپەرلیگ لەسەر هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی یانەکان بەردەوامن، لەکۆی ئەو 100 یانەیەی گفتوگۆیان لەگەڵ کردوون، 60 یانە رەزامەندییان دەربڕیوە بەشداریی سوپەرلیگ بکەن.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، هێشتا ریال مەدرید و بارسێلۆنا پێداگیری لەسەر بەشداریکردن و سەرخستنی سوپەرلیگ دەکەن، گەرچی یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی تا ئێستا دژایەتی ئەم پڕۆژەیە دەکەن، هەندێک یانەش دوودڵن و لەوانەیە پێداچوونەوە بە بڕیاری رەتکردنەوەی سوپەرلیگ بکەن.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، سەرپەرشتیارانی سوپەرلیگ دەیانەوێت سێپتێمبەری 2025 یان سێپتێمبەری 2026 دەست بە خولەکە بکەن، کە دادگای دادی ئەوروپا دانی بە یاساییبوونی سوپەرلیگ دانا و دووپاتیکردەوە، یوێفا و فیفا مافیان نییە رێگا لە دروستبوون و رێکخستنی هیچ خول و پاڵەوانێتییەک بگرن.
یانەکانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پۆرتوگاڵ پشتیوانی سوپەرلیگ دەکەن، کە وابڕیارە 16 یانە بەشداریی خولەکە بکەن و هەر کۆمەڵەیەک لە 8 یانە پێک بێت و لە قۆناخی کۆمەڵەکان 14 یاریی بکەن.
ئرپێلی ساڵی 2021 بە بەشداریی 11 یانە پڕۆژەی سوپەرلیگیان وەکو خولێکی سەربەخۆ راگەیاند، دواتر سەرجەم یانەکان کشانەوە تەنیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا مانەوە.