ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی؛ پێویستە کات بە ئێمباپێ ببەخشین

"کیلیان باشتر دەبێت"

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی پشت لە کیلیان ئێمباپێ ناکات و متمانەی بە گەڕانەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەیە.

شەوی رابردوو لە یارییەکی پێشخراوی گەڕی نۆزدەی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی ئاتلێتیک بیلباو، یارییەکەی 2-1 بە بیلباو دۆڕاند و تووشی پێنجەم شکست لە دوایین 11 یارییدا بوو.

دوای یارییەکە کارلۆ ئانچێلۆتی لەبارەی کیلیان ئێمباپێ بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوا؛

ئێمباپێ باشترین ئاستی خۆی پێشکەش ناکات، بەڵام با کاتی پێببەخشین، 10 گۆڵی کردووە و دەکرێت باشتر بێت، بەڵام بە سەختی هەوڵی گەڕانەوە دەدات.

ئێمباپێ دڵتەنگە جارێ قسەم لەگەڵی نەکردووە، بەڵام ناکرێت بەهۆی لەدەستدانی پێناڵتییەک بڕیاری لەسەر بدەین. هەندێک جار بە پێناڵتی گۆڵ دەکەیت و هەندێک جاریش نایکەیت شتی وا هەر روودەدات.

پێناڵتی لێدەران دەگۆڕیت؟

نەخێر هەر سێ پێناڵتی لێدەرمان هەیە، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس و ئێمباپێ.

ئاستی تیپەکە؟

شایستەی یەکسانبوون بووین، گێمی دووەم ئاستمان باشتر بوو، ئەم وەرزە وەک وەرزی رابردوو ئاستمان باش نییە، بەڵام دوای گەڕانەوەی ئالابا، کاماڤینگا و ڤینی ئاستمان باشتر دەبێت، بەڵام دەبێت بەردەوام بجەنگین و ئێستا سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتووە.

هاوکات شەوی رابردوو بۆ یەکەمجار بوو لەدوای ساڵی 2015 ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا تووشی شکست بوو.

یارییەکانی داهاتووی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button