یاریگا –
قەتەڕ رەتیدەکاتەوە بیەوێت پاریس سانجێرمان بفرۆشێت و وەڵامی رۆژنامەی لیپی فەڕەنسی دەداتەوە
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، قەتەڕییەکان دەیانەوێت یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی بفرۆشنەوە کە ساڵی 2011 پشکەکانی یانەکەیان کڕییەوە و لەوکاتەوە خاوەندارییەتی دەکەن، کە سندوقی وەبەرهێنانی ئەمریکی (ئەرکتۆس پارتنەرس) پێشتر 12.5%ـی پشکەکانی یانە فەڕەنسییەکەی بە 500 ملیۆن یۆرۆ کڕییەوە.
رۆژنامە فەڕەنسییەکە رایگەیاندووە، شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕ بڕیاریداوە پشکەکانی یانەکە بفرۆشێت، کە ناسر خلێفی سەرۆکایەتی یانەکە دەکات، قەتەڕییەکان هەس دەکەن رۆژ لەدوای رۆژ زیانە داراییەکانیان زۆرتر دەبێت، بۆیە دەیانەوێت هاوسەنگی دارایی لە یانەکە بهێننە کایەوە.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەڕ لە وەڵامی رۆژنامە قەتەڕییەکە رەتیکردووەتەوە، هیچ نیازێکیان هەبێت دەستبەرداری یانەی پاریس سانجێرمان بن، گوتەبێژەکەی قەتەڕ دەڵێت :’بە پێچەوانەوە سەدان ملیۆن دۆلاری دیکە لە فراوانکردنی یاریگای یانەکە و وەبەرهێنانی وەرزشی تەرخان دەکەین’.