ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام لە یانەکە ناڕوات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پلانێکی تایبەتی بۆ پارێزگاریکردن لە ئەسێنسیۆ داناوە و دەیەویت ئەو بەهرەمەندەی بووەتە سوپڕایز، لە یانەکەی بهێڵێتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت لە ئێستاوە بەربەستێک لە بەردەم رۆیشتنی رائول ئەسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی یانەکەی دابنێت و پارێزگاری لێبکات، کە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

May be an image of 4 people, people playing football, people playing American football and text

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ریال مەدرید سەرەتا پلەی بوو بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەسێنسیۆ نوێبکاتەوە، بەڵام بەرگریکارە 21 ساڵانەکە بەهیچ شێوەیەک بیر لە بەجێهێشتنی مێرەنگی ناکاتەوە، بۆیە بەرپرسانی لۆس بلانکۆس بڕیاریان دا لەسەر داوای یاریزانەکە گفتوگۆیەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەسێنسیۆ چەند مانگێک دوابخەن و تاوەکو هاوینی داهاتوو چاوەڕێ بکەن.

ریال مەدرید هێندە لە مانەوەی ئەسێنسیۆ دڵنیایە، بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕێ بکات، ئینجا گرێبەستەکەی بەرگریکارە لاوەکەی نوێبکاتەوە و ناوی لە تیپی یەکەم تۆمار بکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هاوینی رابردوو ئەسێنسیۆ ئۆفەرێکی بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە گروپ ئۆف سیتی پێگەیشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی جیرۆنای ئیسپانییەوە بکات کە لەلایەن ئەو گرووپە ئیماراتییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، بەڵام بەرگریکارە مەدریدییەکە رەتیکردەوە و لە ریال مەدرید کاستییا مایەوە، کە رائول گۆنزالێس رۆڵێکی کاریگەری لە گەشەکردنی ئەو یاریزانە هەبووە.

بەرگریکارە لاوەکەی مێرەنگی ساڵی 2017 لە تەمەنی 14 ساڵی لە لاس پالماسەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید، کە ئەو بەرگریکارە بەهۆی پێکانی میلیتاو و ئالابا دەرفەتی لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە پێدرا و 3 یاریی لە لالیگا و یارییەکی لە چامپیۆنزلیگ کردووە و بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button