نوسەیڕ مەزراوی پلانێکی مانچێستەری هەڵوەشاندەوەتەوە بۆ پاڵپشتی لە هاوڕەگەزخوازان
نوسەیڕ مەزراوی بووەتە هۆکاری ئەوەی مانچێستەر یونایتد چاکەتی بەر لە یارییەکان نەپۆشن کە بە رەنگی پەلکەزێڕینەی هاڕەگەزخوازان ئامادەکرابوو
بەر لە یارییەکەی یونایتد بەرامبەر ئێڤەرتۆن، بڕیاری وابوو سەرجەم یاریزانانی شەیتانە سوورەکان بە چاکەتێکی پاڵپشتی بۆ رەگەزخوازان بێنە نێو یاریگا کە لەلایەن ئەدیداسەوە ئامادەکرابوو. بەڵام ئەستێرە موسڵمانەکە رەتیکردووەتەوە بیپۆشێت و سەرەنجام تەواوی پلانەکە هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوێرەی ئەتلەتیک، مانچێستەر رێزی بڕیارەکەی نوسەیڕی گرتووە و بۆ ئەوەی نەبێتە کێشە بۆ ئەو یاریزانە، بڕیاریداوە هیچ کامێک لە یاریزانەکان نەیپۆشن.
نوسەیڕ بە باشترین یاریزانی مانچێستەر یونایتدیش هەڵبژیردرا لە مانگی 11 دا.
هاوکات هەر لە پریمەرلیگ ، مارک گی کاپتنی کریستاڵ پاڵاس دوای ئەوەی ناچارکرا شارەی کاپتن بە رەنگی پەلکەزێڕینە بپۆشیت، لەسەر شارەکەی نوسی من مەسحیم خۆشدەوێت وەک ناڕازایەتییەک دژی زۆرە ملێ کردن لە بیروباوەڕی یاریزانان لەپێناو ئەجێندایەکی دیکەدایە.
ئەمڕۆش پریمەرلیگ رایگەیاند، گی هیچ سزایەک نادرێت بۆ ئەو کارەی.