ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بۆ چارەسەرکردنی زۆری پێکانی یاریزانەکانی پەنا بۆ پلانێکی نوێ دەبات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی زۆری پێکانەکانی ئەم ماوەیەی دوایی یاریزانەکانی تووشی بوونه‌، پەنای بۆ چارەسەرێکی نوێ بردووە.

ریال مه‌درید له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ تاوه‌كو ئێستا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان، دەیڤید ئالابا، ئیدەر میلیتاو، دانی کارڤاخال، ئێدواردۆ کاماڤینگا، و ڤینیسیۆس جونیۆر كه‌ یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ن دووچاری پێكان بوونه‌ ئه‌مه‌ش یانه‌كه‌ی به‌ دۆخێكی سه‌خت تێپه‌راند.

زۆرێک پێشبینیان دەکرد ڕیال مەدرید لە مێرکاتۆی زستانەدا،گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ بكات، بەڵام لەبری ئەوە رۆژنامەی ریلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، كارگێری ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ئیتزیار گۆنزالێز دی ئاریبا کردووە کە پسپۆڕی خۆراکی دانی کارڤاخالە، هەروەها پسپۆڕی فیسیۆلۆجیه‌ و پەیوەندی بە ستافی یانەکەوە کرد.


رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە ریال مەدرید پەنای بۆ ئەم پزیشکە پسپۆڕە بردووە بە ئامانجی باشترکردنی باری جەستەیی یاریزانان و کەمکردنەوەی ژمارەی پێکانی ماسولکەکان لە رێگەی شێوازی خۆراک و بیرۆکەکە خۆپاراستنە نەک چارەسەرکردن، چونکە بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ پینتۆس کاردەکات کە بەرپرسیارە لە ئامادەکارییە جەستەییەکان.

ئیتزیار گۆنزالێز، چارەسەركارێكی فیزیاییه‌ و پسپۆڕی ئێسکه‌ و خاوەنی بڕوانامەی خۆراکیە، یەکەم بڕوانامه‌ی لە بایۆکیمیا وه‌رگرتووه‌، دواتر بڕوانامه‌ی له‌ خۆراک و چارەسەری سروشتی وه‌رگرتووه‌، ئەمە جگە لە چەندین بڕوانامەی ماستەر، لەنێویاندا یەکێکیان لە سیسته‌می خۆراکیه‌.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، گۆنزالێز بیرۆكه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانەی داهێناوە کە خۆراکی زۆرێک لە یاریزانانی تۆپی پێی گۆڕیوە، كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشترکردنی ماسولکەکانی زۆرێک لە یاریزانان و چاکبوونەوەیان لە پێکان هه‌بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button