یاریگا –
هاوڕێیەکی نزیکی ڤینیسیۆس جونیۆر، نهێنییەکی گەورەی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئاشکرا دەکات.
لۆلا ئیندیگۆ، خانمە گۆرانیبێژی ئیسپانی لە نوێترین چاوپێکەوتنی نهێنییەکی گەورەی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەکات و دەڵێت ڤینی هەرگیز خواردنەوەی کحولی نەخواردووەتەوە.
ئیندیگۆ هاوڕێیەکی نزیکی ڤینیسیۆسە، دەڵێت؛ بەڕاستی یەکەمجار کە زانیم جونیۆر هەرگیز لە ژیانیدا یەک قوم خواردنەوەی کحولی نەخواردووەتەوە تووشی شۆک بووم و زۆر سەرسام بووم، ڤینی یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە و بەباشی ئاگاداری خۆیەتی.
No creo que esto lo vea @vinijr y responda, ¿verdad? ¿Te imaginas que encima responde y dice que se viene? No creo…¿no?#LaRevuelta @lolaindigomusic pic.twitter.com/W4bINOOwhU
— La Revuelta (@LaRevuelta_TVE) December 3, 2024
گۆرانیبێژە ئیسپانییەکە ساڵی رابردوو لە یاریگای سناتیاگۆ بێرنابیۆ کۆنسێرتێکی سازکرد، ڤینی لە کۆنسێرتەکە ئامادەبوو، پاش ئاهەنگەکەش بەیەکەوە وێنەیان چرکاند و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە.
لۆلا دەشڵێت؛ من بەهۆی ڤینی بوومەتە هاندەری ریال مەدریدیش، باشترین یاریزانی جیهانە و شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆریش بوو، ڤینیش لە کۆنسێرت و بۆنە تایبەتەکانی من ئامادە دەبێت و بەردەوام پاڵپشتیم دەکات.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزە لە 18 یاریی بەشداریی 20 گۆڵی کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە. بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا دەستنیشانکرا.