راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

بۆچی یاریزانانی کوردی خولی ئەستێرەکان بۆ جامی کەنداو بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق نەکران؟

تەنیا هەڵۆ فایەق بەرگریکاری هەولێر بانگهێشتکراوە

Yariga App

یاریگا –

جگە لە هەڵۆ فایەق هیچ یاریزانێکی دیکەی کوردی خولی ئەستێرەکانی عێراق بانگهێشتی جامی کەنداوی عەرەبی نەکراون، لەکۆی ئەو شەش یاریزانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراون پێنج یاریزانیان لە تاراوگەن، تەنیا بەرگریکارە گەرمیانییەکەی هەولێر نەبێت.

شێرکۆ کەریم و هیران ئازادیش بانگهێشت نەکران

گەرچی لەگەڵ یانەکانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و چاوەڕێ دەکرا ئەمجارەیان خیسوس کاساس ئەگەر لە لیستی سەرەتاییش بێت بۆ کەمپەکەی دەوحە بانگهێشتی شێرکۆ کەریم و هیران ئازاد بکات، کە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان جارێکی دیکە ئەو دوو یاریزانە کوردە لە دەرەوەی بازنەی پلانەکانی راهێنەری عێراقدان.

شێرکۆ کەریم لەگەڵ هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 4 گۆڵی کردووە و لە 3 یاری بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکراوە، لەدوای جامی کەنداوی 2023 بانگهێشت نەکراوەتەوە، هێرشبەرەکەی هەولێر نزیکەی دوو ساڵە لە پۆشینی درێسی شێرەکانی رافیدەین دوورکەوتووەتەوە.

هیران ئازاد کە هاوینی رابردوو لەپێناوی بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە دهۆکەوە چووە ریزەکانی قوە جەوییە، لەگەڵ یانەکەی بەغدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 لەگەڵ یانەکەی دوو گۆڵی کردووە.

May be an image of ‎3 people and ‎text that says "‎.mb helio.mb helio 48m national team tothenationalteam the to SHERKO 7 KOREK S kareem @sherko_kareen Areyouplayingbasketball? 24 تو یاريزانى باسکه_ی يان باله؟ هيّليو مؤنتيرة له کینستاگرام ئینستا گرام لم_باره_ی بانگهیشت نه_کرانی شيركو کمريم بو عيراق‎"‎‎

هێلیۆ مۆنتێرۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی هەولێر رەخنەیەکی تەنزئامێزی لە بانگهێشت نەکرانی شێرکۆ کەریم کردووە، هێلیۆ لەبارەی بانگهێشت نەکرانی کاپتنی یانەکەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە ستۆری ئینستاگرام نووسیویەتی :’تۆ یاریزانی باسکەی یان بالە؟’.

محەمەد دلاوەر و هاروون ئەحمەد لە خولی ئەستێرەکانی عێراق چیدیکە بکەن؟

محەمەد دلاوەر بەرگریکاری لاوی نەورۆز و هاروون ئەحمەد ناوەڕاستکاری دهۆک لەم وەرزە ئاستێکی جێگیریان هەیە و بە ئاستە بەرزەکەیان سەرنجی هەمووانیان راکێشاوە، تەنیا خیسوس کاساس نەبێت، هێشتا ئەو راهێنەرە ئیسپانییە ئامادە نییە دەرفەت بەو دوو یاریزانە بدات.

گەرچی عێراق لە هێلی بەرگری کێشەی هەیە، بەڵام هێشتا کاساس متمانەی بە بەرگریکارە 23 ساڵانەکەی نەورۆز نییە و بانگهێشتی ناکات، هاروون ئەحمەدیش لەگەڵ دهۆک بەشداریی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات و ئاستێکی جێگیری هەیە، بەڵام هێشتا کاساس بانگهێشتی ناوە دووبارەکانی هێلی ناوەڕاستی عێراق دەکاتەوە.

کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەورۆز گاڵتەی بە بڕیاری بانگهیشت نەکرانی محەمەد دلاوەر کردووە و لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی :’ئەم یاریزانە نایابە لە هەڵبژاردەی چینە، بۆیە بۆ جامی کەنداو بانگهێشت نەکراوە’.

May be an image of 2 people, people playing American football and text

لەپێناوی هەڵبژاردەی عێراق چوونەتە بەغدا، کەچی لە یانەکانیشیان بوونەتە یەدەک!

رێوان ئەمین لەپێناوی بانگهێشتکرانی بۆ هەڵبژاردەی عێراق رووی لە شوڕتە کردووە و ئاکام هاشم لەپێناوی مانەوەی لە هەڵبژاردەکە رووی لە شوڕتە کردووە، کەچی ئەو دوو یاریزانە کوردە هێشتا لە یانە نوێیەکەیان جێگای خۆیان نەکردووەتەوە.

رێوان ئەمین لەپێناوی راکێشانی سەرنجی کاساس لە دهۆکەوە چووەتە ریزی سەوزپۆشەکانی بەغدا، ئاکام هاشمیش هاوینی رابردوو هەولێری بەرەو شوڕتە بەجێهێشت، کەچی ئەو دوو کوڕە کوردە لە یانەکەشیان سەرەکی نین و لە زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشن، لە دوایین یاریی یانەکەیان لە خولی بژاردەکانی ئاسیا بەرامبەر پێرسپۆلیس هەردووکیان یەدەک بوون.

هەریەکە لە حەمە ئیتۆ و عەلی شاخەوان (قوە جەوییە) و ئیبراهیم غازی (زەوڕا) و ئەحمەد سەبری (نەفت) لەگەڵ یانەکانیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق یاریی دەکەن، بەڵام هێشتا چانسی بانگهێشتکرانیان بۆ هەڵبژاردەی عێراق نەبووە.

جگە لە هەڵۆ فایەق، پێنج یاریزانی کورد لە خولەکانی جیهان بانگهێشتی عێراق کراون کە بریتین لە یوسف ئەمین (وەحدەی سعوودی)، مارکۆ فەرەج (سترۆمسگۆدسێتی نەرویجی)، مێرخاس دۆسکی (سلۆڤاکۆی چیکی)، ئەحمەد یاسین (ئۆرێبرۆی سویدی) و محەمەد حەسەن (ئیسۆی دانیمارکی).

بابەتی زیاتر

Back to top button