بەڕێوبەرانی لیۆن هەڵەیەکی گەورەیان سەبارەت بە ڤیکتۆر یۆکێرێش کرد
یاریگا –
ڤیکتۆر یۆکێرێش لە هاوینی 2022 پێشکەش بە راهێنەرانی لیۆن کرا، بەڵام بەهۆی بەرزی بڕی گرێبەستەکەیەوە لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرەیان پەشیمان بوونەوە.
لەم رۆژانەدا بەهۆی درەوشاوەیی لە سپۆرتینگ و نزیکبوونەوەی گواستنەوەی زستانە، لە هەموو کات زیاتر ناوی ڤیکتۆر یۆکێرێش، باشترین گۆڵکاری ساڵی 2024ی تۆپی پێی جیهان باسکراوە.
لەم رووەوە باس لەوە دەکرێت کە مانچێستەر یونایتد و روبێن ئەمۆریم وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیان سەیری ئەم هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵە دەکەن. هەرچەندە ئەمۆریم پێش ئەمە بەڵێنی دابوو کە لە وەرزی زستاندا هیچ یاریزانێک لە تیپی پێشووی ناگوازێتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئێستا فۆت مێرکاتۆ راپۆرتێکی خستۆتە روو کە لە هاوینی 2022دا یۆکێرێش پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی لیۆن کرا و بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسیەکە پێشنیارەکەیان رەتکردەوە بەهۆی بەرزی رێژەی گرێبەستەکەی کە 15 ملیۆن یۆرۆ بوو.
رێک دوای یەک ساڵ و هاوینی 2023، سپۆرتینگ توانی بە 20 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرە سویدییەکە بگوازێتەوە و لەو کاتەوە ئەم هێرشبەرە ئامارێکی خەیاڵی بە درێسی سپۆرتینگ تۆمارکردووە. یۆکێرێش وەرزی رابردوو 43 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ سپۆرتینگ کرد، لەم وەرزەشدا توانیویەتی تا ئێستا تەنیا لە 21 یاریدا 24 گۆڵ تۆمار بکات.