ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ خلێفی باسی گواستنەوەی سەڵاح بۆ پاریس سانجێرمان دەکات

ناسڕ خلێفی هەموو شتێک لەبارەی پلان و داهاتووی یانەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دۆخی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول تادێت ئاڵۆز دەبێت، ئەستێرە میسڕییەکە دەیەوێت بە زووترین کات، دۆخەکەی یەکلاییببێتەوە.

گرێبەستی ئێستای سەڵاح لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و لە ماوەی رابردوودا، سەڵاح بە ئاشکرا لە میدیاکان گلەیی لە لیڤەرپوول دەکات و چاوەڕێی ئۆفەری نوێی یانەکەی مێرسیسایدە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردبووەوە، پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سەڵاح دەکات و تەنانەت، گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ نوێنەرانی سەڵاح دەستپێکردووە.

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان تەواوی دەنگۆکانی گواستنەوەی سەڵاحی بۆ پاریس رەتکردەوە، سەرەڕای ستایشکردنی ئەستێرە میسڕییەکە.

خلێفی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس روونیکردەوە

هەواڵەکە راست نییە، سەڵاح یاریزانێکی سەرسووڕهێنەرە، بەڵام هەرگیز لە پڕۆژەکانی ئێمەدا نەبووە. دەزانین هەموو یانەیەک حەز دەکات یاریزانێکی وەکو سەڵاحی هەبێت، بەڵام ئەمە تەنیا دەنگۆیە و راست نییە.

لەم وەرزەدا، سەڵاح 13 گۆڵ و 11 ئەسیستی لە کۆی 20 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا هەیە. خلێفی باسی پڕۆژەیەکی نوێی یانەکەی کرد

بەردەوام دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانان هەیە، بەڵام ئێمە زۆر روونین، پاریس یەکێکە لە گەنجترین تیمەکانی لە ئەوروپا هەیە و رێژەی تەمەنی یانەکە 22.5 ساڵە. ئێمە تیمێک بۆ داهاتوو لەگەڵ راهێنەرێکی سەرسووڕهێنەر ئامادە دەکەین.

پلانێکی درێژمەودامان لەگەڵ لویس ئێنریکێ هەیە. یاریزانانی ئێمە یەکگرتوون و کەشێکی ناوازە دروستکراوە. بەڕای من ئێستا خاوەنی باشترین راهێنەری جیهانین. خەریکە پڕۆژەیەک بۆ داهاتوو دروستدەکات.

لە میدیاکان بەردەوام دەنگۆ دروستدەکەن، تاوەکو رۆژنامەکانیان بفرۆشن، بەڵام بڕوایەکی تەواوم بە پڕۆژە، سیستم، راهێنەر و پلانی یانەکە هەیە. ئەگەر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، دەرفەتی گواستنەوەی یاریزانان هەبێت، بەدڵنیاییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین.

پاریس سانجێرمان بە جیاوازی حەوت خاڵ پێشەنگی لیگ وەنە، بەڵام لەسەر ئاستی چامپیۆنزلیگ لە پلەی 25مدا دێت و یەک یاریی لە کۆی پێنج یاریی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button