ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V نۆتینگهام فۆرێست؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی بریندار میوانداری نۆتینگهام فۆرێست دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری نۆتینگهام فۆرێست بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چواردەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی ئامانجیان ئەوەیە لەو قەیرانەی یانەكەی تێكەوتووە رزگاریان بێت.

مانچێستەر سیتی بە بارودۆخێكی تەواو سەختدا تێدەپەڕێت بە جۆرێك حەوت یاریی لەسەر یەكە تامی بردنەوەی نەكردووە و لە شەش یاریی رابردوودا شەش یاریی دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.

لە كۆی 13 یاریی ئەم وەرزە لە 7 یاریی براوە بوون، دوو یاریی یەكسان بوون و سێ یاریش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا نۆتینگهام ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی 13 یاریی شەش یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گواردیۆلا بۆ یاریی ئەمڕۆ لە تواناكانی هەریەك لە كۆڤاسیچ، چۆن ستۆنز، رۆدریگۆ و ئۆسكار بۆب بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا نونۆ سانتۆ لە تواناكانی ئیبراهیم سانگارێ و دانیلۆ بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

دیاز، ئاكانجی، ئاكێ

گوندۆگان، نونێس

ساڤیۆ، دی برۆین، گرێلیش، دۆكو

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام

سێڵس

ئاینا، میلینكۆڤێچ، مۆریێۆ، مۆرینۆ

ئاندێرسن، یاتیس

ئیلانگا، گیبس وایت، هودسۆن ئۆدۆی

وود

بابەتی زیاتر

Back to top button