ئه‌ڵمانیا

یەکەم کارتی سوور بەڕووی مانوێل نۆیەر بەرز دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەدوای 923 یاریی، بۆ یەکەمجار کارتی سوور بەڕووی مانوێل نۆیەر بەرزکرایەوە.

شەوی رابردوو لە جامی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری بایەر لیڤەرکوزنی کرد، یارییەکە 1-0 لە بەرژەوەندی تیپەکەی چابی ئاڵۆنسۆ کۆتایی هات و بایرن ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

لە خولەکی 17ـی یارییەکە، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایرن میونشن بەهۆی لێدانێکی توندی لە جێرمی فریمپۆنگی هێرشبەری لیڤەرکوزن لەدەرەوەی ناوچەی سزا، بەکارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

ئەمەش بۆ یەکەمجارە بوو گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە کاروانی وەرزشیدا کارتی سووری بەڕوودا بەرزبکرێتەوە، کە پێشتر 923 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یانەکانی بایرن میونشن و شاڵکێ کردبوو هیچ کارتێکی سووری بەڕوودا بەرز نەکرابووەوە.

بەهۆی ئەو شکستەش باڤارییەکان یەکەم نازناوی ئەم وەرزەیان لەدەستدا، یانەکە لەم وەرزەی بۆندسلیگا بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لەپێش ئێنتراخت فرانکفورت پێشەنگی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە.

لە چامپیۆنزلیگیش لەکۆی پێنج یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاندووە. بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ، پلەی سێزدەیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button