یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی چواردەی پرێمەرلیگ هەردوو یانەی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:15 ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چواردەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
رووبەرووبوونەوەی ئارسیناڵ گەورەترین تاقیكردنەوەی روبن ئامۆریم راهێنەرە نوێیەكەی مانچێستەر یونایتد دەبێت.
لە دوای پشووە نێودەوڵەتیەكەی پێشتر ئارسیناڵ بە شێوەیەكی جیاوازتر دەركەوتووە و تیمەكەی میكێل ئارتێتا بەردەوامن لە بەدەستهێنانی ئەنجامە باشەكانیان.
گەنەرز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 13 یاریی رابردوو لە حەوت یارییدا براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا شەیتانە سوورەكان لە كۆی 13 یاری تەنیا پێنج یاریی براوە بوون و چوار یاریی دۆڕاون و هەمان ژمارەی یاریش یەكسان بوون.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پریمەرلیگ دێن و بو جیاوازی پازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوە دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارتێتا بە بێ میكێل مێرینۆ ، بێن وایت و تاكیهێرۆ تۆمیاسۆ رووبەرووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئامۆریم لە تواناكانی هەریەك لە لیساندرۆ مارتینێز و كۆبی مەینوو بەهۆی راگیرانەوە و ئیڤانز، لیندیلۆف ، لوش شۆو و لێنی یۆرۆ بەهۆی پێكانەوە بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
كالافیۆری، سالیبا، گابریێل، تیمبێر
پارتی، رایس، ئۆدیگارد
مارتینێلی، هاڤێرتز، ساكا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
مەزراوی، دی لیخت، ماگوایەر
ئامەد، كاسیمیرۆ، ئوگارتی، دالۆت
برۆنۆ، راشفۆرد
زیركزی