ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە
هەردوولا پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ناکەن، بەڵام درێژدەکرێتەوە
یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێبکاتەوە.
رادیۆی کۆپ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن چەند یانەیەکی سعوودییەوە، کۆرتوا دەیەوێت گرێبەستەکەی لە ریال مەدرید درێژبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، ریال مەدرید ئامادەیە گرێبەستی کۆرتوا تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 نوێبکاتەوە، چونکە لە نێو یانەکەدا متمانەیەکی تەواو بە کۆرتوا هەیە، خزمەتی یانەکە بکات.
ℹ️ INFORMA @miguelitocope
🇸🇦 “El entorno de Courtois no tiene ningún tipo de información sobre un posible fichaje en Arabia Saudí”
🖊️ “Tiene la intención de renovar un par de años más con el Real Madrid”
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/CwwO1s18Y7
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) December 4, 2024
هەرچەندە ئاندری لونین، لە کاتی ئامادەنەبوونی کۆرتوا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بەڵام بەلای کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، کۆرتوا شوێنگرەوەی نییە و بژاردەی یەکەمییەتی.
کۆرتوا و بەڕێوەبەری کارەکانی نایانەوێت پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بکەن، چونکە هەردوولا پێویستییان بە دڵنیایی لەڕووی دارایی و مەعنەویی هەیە.
گرێبەستی ئێستای کۆرتوا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و ئەوکاتە تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ.
کۆرتوا لە هاوینی ساڵی 2018 بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 نوێکردەوە.