یاریگا –
ئەمڕۆ ریال مەدرید لە هەفتەیەكی نوێی خولی ئیسپانیا دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێس میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 19ی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری
ریال مەدرید ئامانجی نزیكبوونەوەیە لە بارسێلۆنای پێشەنگ دوایی ئەوەی لە سێ هەفتەیی رابردوو تووشت دوو دۆڕان و یەكسان بوونێك بوو.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا 14 یاریی كردووە لە 10 یاریی براوە بووە و سێ یاریش یەكسان بووە و لە یەك یارییدا تووشی شكست هاتووە.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
ئاتلێتیك بیلباو لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 15 یاریی لە حەوت یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكان دەناڵێنێت و بۆ رووبەرووبوونەوەی بلباو لە تواناكانی هەریەک لە ڤینیسیۆس جونیۆر، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال، ئیدواردۆ كاماڤینگا و دەیڤد ئالابا بێ بەش دەبێت.
لە بەرامبەردا تواناكانی ئۆرێلیەن چوامینی بۆ گەڕاوەتەوە.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بە بێ هێرێرا، ئونای سیمۆن و سانسێت رووبەرووی مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو
ئاگیرێزابال
دی ماركۆس، ڤیڤیان، ئالڤارێز، بێرچیچێ
گالارێتا، ئالبۆنیگا
ئیناكی ویلیامس، بێرنگوێر، نیكۆ ویلیامس
گوروزێتا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤازكێز، ئەسینسێۆ، رودیگەر، گارسیا
مۆدریچ، ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام
ئێمباپێ، گولەر، رۆدریگۆ