یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیەنرا و یەک یاریزانی کوردی تێدایە.
لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق دوای تەواو بوونی هەر گەڕێک پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕ دیاری دەکات، بۆ گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شێڕکۆ کەریم، ئەستێرەی هەولێر دەبینرێت دوای ئەوەی لەگەڵ هاتنە خوارەوەی توانی گۆڵێک بۆ هەولێر تۆمار بکات بەرامبەر نەفتی میسان هەرچەندە یارییەکە بە گۆڵێک یەکسان بوون.
مۆسیس ۆلشیک، یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی زاخۆ لە ناوەراستی پێکهاتەکەدا یاریی دەکات، ۆلشیک لە یاریی بەرامبەر گەرمە بە هۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی بە شێوەی سەرەکی یاریی بکات، لە گێمی دووەم بەشداری کرد و لەگەڵ هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگا، گۆڵی سەرکەوتنی بۆ زاخۆ تۆمار کرد و یانەکەی کردە خاوەن ریزبەندی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
پێکهاتەی گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق