یاریگا –
جارێکیتر رۆشناییەکان چوونەوەسەر جۆزێ مۆرینیۆ لە تورکیا و هەڵسوکەوتێکی ناوبراو هەرای ناوەتەوە.
لە هەفتەی 14ی خولی تورکیا فەنەرباچێ میوانداری گازینتاپی کرد. یارییەکە تا خولی 78 بە گۆڵێ بۆ هەردوولا بەردەوامی هەبوو تا یانەکەی جۆزێ ئەنجامەکەی گۆڕی و پاشان ئیدین جیکۆ لە خولەکی 89 گۆڵی مسۆگەربوونی تۆمارکرد.
لە کاردانەوەی یەکێک لە گۆڵەکاندا، یاریزانان و یەدەک و دەستەی راهێنەرانی فەنەرباچێ ئاهەنگی شێتانەیان گێڕا، بەڵام جۆزێ وەک بیرۆکە و کاری گرنگتری بە مێرت موڵدوری یاریدەری هەبێت، لە پشتەوە بە کڵاوی بلووزەکەی رایدەکێشێت و دەیباتەوە شوێنی تایبەت بە خۆیان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی تێبینیەکان. دیمەنەکە هەرزوو بوو بە ترێندی رۆژ لەلای میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا و تەنانەت جیهانیش.
ڤیدیۆی دیمەنەکە:
أثناء احتفاله مع لاعبي الفريق، مورينيو تدخل وسحب مساعده من أجل إعطائه التعليمات! 😂🤣 pic.twitter.com/dztyIcgbfD
— EPL World (@EPLworld) December 3, 2024
فەنەرباچێ 13 یاریی کردووە و بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئەو وڵاتەیە بە جیاوازیی 3 خاڵ لە گالاتسەرای پێشەنگ.