ئێندریک ریال مەدرید جێدەهێڵێت؟
تۆڕی ئاتلێتیک دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی ئێندریک ئاشکرا دەکات
یاریگا –
ئێندریک لە کەمی بەشدارییەکانی لە ریال مەدرید نیگەرانە.
ئێندریک لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە، تەنیا دوو گۆڵی لە 145 خوولەکی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی ئەم وەرزەدا کردووە. یەکێک لە گۆڵەکان بەرامبەر شتوتگارت لە چامپیۆنزلیگ بوو. جیا لە ریال مەدرید، ئێندریک ئەمساڵ سێ گۆڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مەترسی لەسەر داهاتووی ئێندریک لە ریال مەدرید نییە، چونکە ئێندریک دەزانێت، پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید هەنگاوێکی زۆر گەورەیە لە کاروانی وەرزشی ئەودا.
گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەمی بەشدارییەکانی ئێندریک کردووە و کارلۆ ئانچێلۆتی، هەوڵی دۆزینەوەی هاوکێشەیەکی گونجاو بۆ ئێندریک دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕەکە بێت، بەلانی کەمەوە، ئێندریک تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە مەدرید دەمێنێتەوە، ئەگەر بڕیاری دەستبەرداربوونیشی لێبدەن، ئەوا تەنیا بە خواستن دەبێت. سەرەڕای ئەمەش، تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆییەکی فەرمی نەکراوە.