جەمال موسیالا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات
هەموو شتێک لەبارەی دۆخی موسیالا بزانە
یاریگا –
جەمال موسیالا، ئەستێرەی بایرن میونشن لە ماوەیەکی نزیکدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی بۆ موسیالا ئامادەکردووە و بە هەموو شێوەیەک، هەوڵی هێشتنەوەی لە ئالیانز ئارێنا دەدات.
هەرچەندە 18 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی موسیالا لە میونشن ماوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، مەترسییەکانی سەر چوونە دەرەوەی جەمال زیاد دەبن، چونکە یانەکانی وەکو مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرە ئەڵمانییەکە دەکەن.
گفتوگۆکانی نێوان موسیالا و میونشن دەمێکە دەستیانپێکردووە و میونشن بە جەمالی گوتووە ”دەبیتە ئەستێرەی ژمارە یەکی یانەکە”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، موسیالا لە میونشن دڵخۆشە و ئامادەیە لە یانەکەی بمێنێتەوە. بڕیارە لە ماوەی پشووی زستانەدا، بڕیاری کۆتایی خۆی بدات و بە ئەگەرێکی زۆرەوە، گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.