ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری مایۆركا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی دیكەی لالیگای ئیسپانیا مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:00 مایۆركا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا سێ یاریی لەسەر یەكە لە لالیگا نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت، بە دوو گۆڵ لەگەڵ سێلتا ڤیگۆ یەكسان بوون و بەرامبەر سۆسێداد و لاس پاڵماس شكستیهێنا.

بارسای فلیك لە كۆی 15 یاری لە 11 براوە بوون و یەك یاری یەكسان بوون و سێ یاریش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.

لە بەرامبەردا مایۆركا لە كۆی 15 یاری لە 7 یاری براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و لە پێنج یاریش شكستیهێناوە.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مایۆركا بە بێ هێڕشبەری یانەكەی ڤێدات مۆریكی ، تۆنی لاتۆ و كۆپێتێ رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا بارسا بە بێ هەریەك لە یاریزانان تێر شتیگن، ئانسو فاتی، مارك بیرناڵ، ئاندریاس كریستێنسن و رۆناڵد ئاراوخۆ رووبەرووی مایۆركا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مایۆركا

گرێف

مۆرێی، ڤالیخێنت، رایۆ، مۆیكا

مۆرلانێس، كۆستا

ناڤارۆ، رۆدریگێز، داردێر

لارن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، مارتن

دی یۆنگ، كاسادۆ

رافینیا، ئۆلمۆ ، یامال

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button